بەغداد –INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، بەرهەمی ساڵح، سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی جەژنی قیامەتی لە گەلی مەسیحیەكانی عێراق كرد .
ساڵح لە تویتەرەكەیدا لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدوای خۆیدا هێنا وتی: "بەهاتنی جەژنی قیامەتی پیرۆز پیرۆزبایی لە مەسیحییە ڕەسەنەكانمان دەكەین و هەموو ساڵێك بەخۆشی و ئاشتی بژێن، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "ئەوە بۆنەیەكە بۆ جەختكردنەوە لەسەر یەكپارچەیی تایەفەكانە لە نێوان عێراقییەكانی هەموو چین و توێژەكانی ژیاندا بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی قووڵایی شارستانێتیمان و هەمەچەشنی بێوێنەی مرۆڤانە بێت"
وتیشی: " فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی و سەقامگیری و یەكسانی بناغەی دەوڵەتێكی بەتوانایە كە خزمەتی هەموو عێراقییەكان دەكات"