بەغداد - ویسام ئەلملا
حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەشداری دەدات لە دووبارەبوونەوەی سەرهەڵدانی قەیرانی سوتەمەنی و هاوكات بەپۆلیسی وزەشی ڕاسپارد.
زاملی وتەیەكیدا كە ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت میوانداری ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیی بوو وتی: "وڵات بەچەند قەیرانێك تێدەپەڕێت و ئەنجومەنی نوێنەران بەئەندامێكی یاسادانان و چاودێری نوێنەرایەتی خەڵك دەزانین و وتیشی: "هیوادارین دەسەڵاتی جێبەجێكار لە ڕۆڵی ئەنجومەنەكە تێبگەن كە لەگەڵ دەستەڵاتی جێبەجێكردنە و دژی ئەوە نین"وتیشی لە كاتی بینیی هەر كێشە و گرفتێك لە لایەن دەسەڵاتی جێبەجێگار ئەوە ئەو كاتە دژی دەوەستینەوە. وتیشی: "لە هەموو پەرلەمانەكاندا بەردەوام میوانداری بۆ جێبەجێكارەكان دەكرێت بۆ ڕوونكردنەوەی وردەكارییەكانی وەزارەتەكەی".
لەدرێژەی قسەكانی زاملی وتیشی "چەند وەزیرێك داوای میواندارییان كردووە" ئاماژەی بەوەدا كە "میوانداریكردنی وەزیری نەوت لەسەر داوای ٥٠ پەرلەمانتار،هاتنیشی بەمەبەستی تەواو كردنی دانشتنەكانی پێشووترمان لەگەڵ ستافی پێشكەوتوو لە وەزارەتی نەوت دێت".
وتیشی: "ئێمە هیچ ئامانجێكمان نییە دژی هیچ وەزیرێك ، بەڵكو میوانداری هەموو وەزیرێك دەكەین" و ئەوەشی وت" میوانداریكردنی وەزیری نەوت دێت بۆ ئەوەی ئەو پرسیارانە بپرسێت و ئەگەر سەلمێنرا كە شكست دەهێنێت ئەوا ڕەوانەی لێپرسینەوە دەكەین.
هەروەها وتیشی: "ئەمڕۆ"میوانداری وەزیری نەوتمان كرد بۆ سێ بڕگەی سنووردار، یەكەمیان سەبارەت بە قەیرانی سوتەمەنی كە چارەسەركراوە و دەترسین دووبارە بكرێتەوە و دووەمیان زیادكردنی نرخی نەوتە لە كارگەی خشت و گەچ، چونكە عێراق بەدەست بێكارییەوە دەناڵێنێت و پێویستە پشتگیری لە لاوەكانمان بكەین ، قاچاخچێتی نەوت هەیە و ناكرێت قاچاخچییەكە یەكسان بكرێت لەگەڵ ئەوانەی كە پیشەیی كاری خۆیان هەیە.
وتیشی: " پێشنیار دەكەین بۆ بەڕێوبەری پۆلیسی وزە یارمەتی وەزارەت بدات بۆ كەمكردنەوەی پرۆسەی بە قاچاخ بردنی نەوت"، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە " بڕگەی سێیەمی میواندارێتییەكە هێڵی بەسرەیە بۆ عەقەبە و عێراق سودی چییە لەم پرۆژەیە، ئایا پرۆژەیەكی وەبەرهێنانە یان پشتگیری حكومی هەیە.