بەغداد /INA وسام الملا
کومپانیای پڕۆژەی نەوتیەکانی سەر بە وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە تێچووی پێشبینیکراوی پڕۆژەی هێڵی بەسرەو عقبەی دەستنیشان کرد و ئامانجەکانی پڕۆژەکەشی خستە ڕوو.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە شاکر محمود لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی (INA)ئامادەی بوو وتی" ئەم پڕۆژەیە قەول وابوو کەلەساڵی (١٩٨٢)جێبەجێ بکرێت بەڵام لەبەر بارودۆخی کەبەسەر عێڕاقداهات جێبەجێ نەکرا، ڕوونیشی کردەوە کە ئامانج لێی زیادکردنی توانای هەناردەکردنی نەوتی باکوور و دابینکردنی نەوتی خامە بۆ پاڵاوگەکانی باکوور.
وتیشی لەکۆبوونەوەکەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیران هەموارکردنەوەی پڕۆژەکە و دڵڕشتنی نەخشەڕێگایەک بۆ پڕۆژەکە بڕیاری لەسەردرا ، ئاماژەشی بەوەدا کەپارچەکانی پڕۆژەکە لەنێوان بەسرەو حەدیسەو عقبە وحدیسە بەگوێرەی داراییکردنی لەلایەن حکومەتەوە بڕیاری لەسەردرا،
هەروەها ڕوونی کردەوە کە حکومەت پێویستە تێچووی لایەنی هونەری تاووتوێ بکرێت وجەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە
کەتێچووەکەی لە هەشت ملیارونیو دۆلار زیاترنییە و توانای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی بەشی بەسرەو عقبە دووملیۆن بەرمیل دەبێت وبەشی دووەمیشی کە نێوان حەدیسە عقبەیە ڕۆژانە یەک بەرمیل بەرهەمی دەبێت.