بەغداد /INA ـ وسام الملا
وەزرەتی نەوت ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کەپڕۆژەی نەوتی نێوان بەسرەو عەقەبە تازەییەو لەساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوە لەئاراداهەیە بەڵام تائێستا ڕاستاندنی بۆنەکراوە.
وتەبێژی وەزارەت عاسم جیهاد لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی(INA) ئامادەی بوو ڕایگەیاند کەپڕۆژەی هێڵێ بۆڕی نێوان بەسرە و عەقەبە بۆهەشتاکان دەگەڕێتەوە هەموو حکومەتەکانی پاش پڕۆسەی ئازادی ڕەزامەندیان لەسەری دەربڕیوە .
هەروەها وتی وەزارەتی نەوت وەزارەتێکی جێبەجێکارەو پابەندە بەبەرنامەی حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ئماژەشی بەوە دا کە پڕۆژەکە تاهەنووکە نەڕاستێندراوە و حەواڵەی هیچ لایەنێکیش نەکراوە.
هەروەها وتی کە ئەم پڕۆژەیە لەدوو قۆناغ پێکدێت یەکەمیان لە بەسرەوە تاکو شارۆچکەی حەدیسەیە کەبەهۆی چەند بۆڕیەکەوە نەوت دەگوازرێتەوە بۆ پاڵاوگەکانی عێڕاق وبۆ وێستگەکانی کارەبا ، بەشی دووەمیشی لە شارۆچکەی حەدیسەوە دەستپێدەکات و ڕۆژانە دووسەدهەزاربەرمیل دەگوازێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات