بەغداد - INA
یهكێتی تۆپی باسكەی ناوەندی عێراق بانگهێشتی ٢٤ یاریزانی كردووە بۆ ئەوەی بچنە ڕیزی مەشقەكانی هەڵبژاردەی عێراق كە لە هۆڵی داخراوی شەعبەەوە بە سەرپەرشتی محەمەد نەجار وەك ڕاهێنەر و عەقیل نەجم یاریدەدەر و نەجم عەبدوڵڵا وەك كارگێری و غالیب موسەوی وەك پزیشكی چارەسەر دەست بەمەشقەكانی دەكاتەوە.
حوسێن عەمیدی سەرۆكی یهكێتی بەڕۆژنامەی ئەلسەباح ی ڕاگەیاند و دوابەدوای ئەویش ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت ڕاگەیاند: "كامپی تیمەكە لەچوارچێوە ئامادە باشیمانە بەمەبەستی بەشداریكردن لەپاڵاوتە سەرەتاییەكانی فەلەستین كە وابڕیارە لەمانگی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجام ئاماژەی بەوەدا كە تیمەكە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەچێتە ناو كەمپێكی كورت لەبەغداو لە ماوەیەدا ١٨ یاریزان هەڵدەبژێردرێن و دواتر ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەجێدەهێڵن بۆ دهۆك بۆ ئەوەی بچێتە ناو كەمپی دووەمەوە كە ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت و لەو گەمپە ١٢ یاریزانی تر هەڵدەبژێرێت.
عەمید وتیشی: "یهكێتی لەئێستادا ڕەچاوی پرسی دامەزراندنی كەمپێكی دەرەكی لەتوركیا یان ئێران دەكات و بەمەبەستی كاراكردنی پرۆتۆكۆلی هاوكاری لەگەڵ ئەوی دوو وڵاتە و ژمارەیەك یاری تاقیكردنەوەدائەنجام بدات.
هەروەها وتیشی فیدراسیۆنی تۆپیی باسكە لە گەڵ فیدراسیۆنەكانی سوریا ئەردن گفتوگۆی ئەوەیان كردووە كە یاری دۆستانە ئەنجام بدەن پێش بەشداریكردنیان لەپاڵاوتە سەرەتاییەكانی فەلەستین.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات