دەستەی نەزاهە: بانگێشی بەڕێوەبەری گشتی پێشووی بانكی هاوكاری كشتوكاڵی كرد

ناوخۆ
  • 17-04-2022, 10:20
  • +A -A

    بەغداد –INA

    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی نەزاهەی فیدراڵی فەرمانێكی بۆ بانگێشكردن بەڕێوەبەری گشتی پێشووی بانكی هاوكاری كشتوكاڵی دەركرد بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە زیانێكی كە بەموڵكی گشتی گەیاندوە و بەكارهێنانی دەسەڵاتێی بە شێوەیەكی نایاسایی.
    دەستەی نەزاهە لە راگەیەندراێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی  كەوت و تیدا هاتووە:دادگای لێپرسینەوەی ڕەسافە كە تایبەتە بەكەیسەكانی نەزاهە، بانگێشی بەڕێوەبەری گشتی پێشووی بانكی هاوكاری كشتوكاڵی كرد بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە زیانێكی كە بەموڵكی گشتی گەیاندوە  لە بنكەی نوعمانییە لە پارێزگای واست.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: "پێشێلكارییەكان بریتی بوون لە پێدانی قەرز بە جوتیاران بەبێ گەرەنتی خانووبەرە و گەرەنتی و پشت بەستن بە ڕێكخستنی پرۆژەیاساكان"
    وتیشی: "فەرمانی بانگێشكردنی لەلایەن دادگای لێپرسینەوە لە كەیسەكانی نەزاهە دەركراوە بەپێی ماددەی (٣٤٠) لە ماددەی (٣٤٠) لە سزادان".