بەغدا – ا ه ع كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رێنمایی نوێی تایبەت بە رێوشوێنەكانی خۆتۆماركردنی دەنگدەرانی نیشتەجێی دەرەوەی عێراقی بڵاوكردەوە لە رێی پڕكردنەوەی فۆرمێكی ئەلكترۆنی لەسەر پێگەیەك كە تایبەت بۆ ئەو بابەتە تەرخانكراوە. كۆمسیۆن داواشی لەسەرجەم هاوڵاتیان كرد كە مافی دەنگدانیان هەیە پەلەبكەن لەخۆتۆماركردن و دەرفەتی بەشداربوونیان لەهەڵبژاردنی گشتی كە بڕیارە لە مانگی ئایاری داهاتوو بەرێوەبچێت بۆ هەڵبژاردنی كەسانی نیشتمانپەروەر و دەستپاك و بەتوانا بۆ خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران. كۆمسیۆن رونیشیكردەوە ئەو وادەیەی بۆ خۆتۆماركردن دیاریانكردبوو درێژكراوەتەوە، واشیانكردوە پڕكردنەوەی فۆرمەكە زیاتر ئاسانبكرێت و تەنها بوونی یەك بەڵگەنامەی عێراقی بەسبێت ( ناسنامەی باری شارستانی یان رەگەزنامەی عێراقی یان پاسپۆرت)