به‌غداـ INA
وه‌زاره‌تی كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكرایكرد كه له‌عێراق 400 هه‌زار كرێكاری بیانی ناشه‌رعی هه‌یه، هه‌روه‌ها ته‌كیدكرده‌وه كه 4000 چوار هه‌زار كه‌یسی تایبه‌ت به‌كرێكاری بیانی ره‌وانه‌ی دادگاكان كراون.
رئید جه‌بار باهز به‌رێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كار‌و ومه‌شقی پیشه‌یی له‌وه‌زاره‌تی كار بۆ به‌رنامه‌ی ( واجب االصراحة) كه‌له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵی عێراقیه به‌خش ده‌كرێت وئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) به‌دواداچوونی بۆی كردووه وتی" 100 هه‌زار مۆڵه‌تی كاركردن بۆ كرێكاری بیانی مان داوه وجه‌ختی كرده‌وه كه هیچ ژماره‌یه‌كی دیاریكراوه بۆ كرێكاره بیانییه ناشه‌رعییه‌كان نییه، به‌ڵام هه‌یه بازرگانی به كرێكاره بیانیه‌كان ده‌كات بۆیه 400 هه‌زار كرێكاری بیانی ناشه‌رعی له‌عێراق هه‌یه.
هه‌روه‌ها وتی" رێگا ناده‌ین به‌بێ دیراسه كرێكاره بیانییه‌كان به‌كار بهێنرێن له‌وڵات و تائیستا 4000 هه‌زار كه‌یسی تایبه‌ت به‌كرێكاره بیانییه‌كان ره‌وانه‌ی دادگاكان كراون.