بەدواداچوون _INA
بەیانی رۆژی شەمە بارانی بە خوڕ لە باشووری ئەفریقیا بەردەوام بۆ ئەوەش ئەرکی تیمەکانی فریاکەوتنی قۆرس تر کرد.
تاوەکو ئێستانێزیکەی 400 کەس گیانیان لەدەستداو بەدەیان هەزار کەس زیانیان بەرکەوتوە.
گاریس جامیسۆن سەروکی تیمی فریا کەوتن گۆتی لە ئیستادا سەرنج دەخەینە سەر حالەتی لەناکاوی پزیشکی.
زۆربەی قۆربانیانی لافاوەکە لە کەناراوی رۆژ هەڵاتی ناوچەی دۆربان کەوتۆنەتەوە کە شارەکی کەناریە لە ناوچەی کۆا زۆلو ناتال کە ئەویش دەکەوێتە سەر زەریای هیندی بۆەتە ناوەندەکەی باران بارینی زۆر کە لەکۆتای هەفتەی رابردو دەستی پێکردوە.
تاوەکو ئێستا دەیان کەسی دی بێ سەرو شۆێنن و سۆپای وەلاتەکە بو یارمەتی دانی تیمەکانی فریاکەوتن بە هیڵیگۆپتەرو زیاتر لە 4 هزار پولیسی راسپاردوە. بەلام لە شەشەم رۆژی ڕودانی لافاوەکە دا چانسی دۆزینەوەی بێ سەرو شوێن بوان کەمبووەتەوە.
بوسی لتسۆ مۆفۆ کینگ بەرپرس لە پەیمانگای نیشتیمانی بۆ چاودێری کەش و هەوا با ئاژانسی ڤرانس پرێس رایگەیاند(باران بارین لە بەیانی ئەمڕۆ وە لە بەشێک لە ناوچەکان بەردەوام بۆ هەرچەندە وەکو رۆژانی پێشتر بەهێز نەبو بەڵام هێشتا مەترسی دروست بۆنی لافاو هەیە ئەوەش لەبەر ئەوەی خاک ئاوی زۆری لە خۆ گرتوە).
بارانی بە خۆر لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆەتە هۆی زیان پێگەیاندنی ژێرخانی ناوچەکە. ئیستا هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی بونەتە تەوەرەکی سەرەکی بۆ ئەوەی بخرێنەوە کار. هەروەها چاکردنەوەی پردی رۆخاو کراونەتە ئەرکی سەرەکی حکومەت کە بونەتە هۆی دابڕاندنی چەند کۆمەڵگەیێکی نیشتە جێ بوون و 3.5هزار کەس بەهۆیەوە گیریان خواردووە.
(خواردنی بەسەر جو)
نێزیکەی چۆار هزار خانو بە هۆی لافاوە وە لە ناوجون زیاتر 13 و500 هزار مالیش زیانیان بەرکەوتووە کە بە هۆیەوە هەزاران کەس مالەکانیان جێ هێشتوە.
هەرچەندە چەند شوێنێک بۆ ئاوارەکان دابین کراون بەلام هێشتاش بەشیان ناکەن هەر بویە بەشێکی ئەو خەلکە ماوەی چەند رۆژێکە بەشێکی ئەو خەلکە لەسەر کارتون و لەسەر زەوی دەنوێنن. لە بەشێک لە شوێنەکان ئاوی خواردنەوە و کارەبا براوە و خەلکی ئاویان دەستناکەوێت و بەشێکی ئەو خەلکەش دەلێت ئەو خواردنە کەمەی کە ماویانە ئیستا تێک جویە بەسەر جویە.
سەرچاوە:INA
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات