بەغداد / INA
لێژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە
جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە
کە دەکرێ لەژێرسایەی حکومەتی
کاربەڕێکەرا بودجەی ساڵی (٢٠٢٢)تێپەڕێنرێت .
سەرۆکی تەمەنی لێژنەی یاسایی
محمد عنوز بە کەناڵی العڕاقیەی
ڕاگەیاند کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی (INA.) بەدوداچوونی بۆکرد کە لەناولێژنەکە ولە ناو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆ بەردەوامە لەپێناو دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی یاسایی بۆئەوەی حکومەتی کاربەڕێخەر پێشوازی لە پڕۆژەیاسای بودجەبکات ، وتیشی ئەنجومەنی نوێنەران لایەنێکی تەشریعی باڵایە کەدەتوانێت پۆشەرێکی یاسایی بێت بۆ دابینکردنی پێداویستی هاووڵاتیان بەتایبەتی کەکەرتی ئابووری چاوەڕوانی پارەی پێویست دەکات بۆ ڕاییکردنی
کاروپڕۆژەکانی پەیوەست بەهاووڵاتیانەوەو جگەلەوەش پێداویستی هەیە بۆ دۆزینەوەی
دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتیان .
سەبارەت بە ڕەوابوون و نەبوونی پڕۆژەیاسای بودجە لەڕوانگەی یاساییەوە لەژێر سایەی حکومەتی کاربەڕێخەر
عنوز وتی کەمادەی (٨٥) ی لەدەستوردا ڕەهایەو دەستنیشانکراونیە هەموو حکومەتێک دەگرێتەوە و کاربەڕێخەریش مانای وایەحکومەت کاروباری هاووڵاتیان بەڕێوەبەرێت
، هەروەها جەختی لەسەرئەوەکردەوە کە ئێتر نابێت
بودجە لەوە زیاتر دوابخرێت وگەرڕەوابت کە یاسای ئاسایشی خۆراک بڕیاری لەسەربدرێت ئەوا
بودجەش ڕەوایە بڕیاری لەسەربدرێت هەرکەسێکیش بۆی هەیە تانە لەم یاسایە بدات ئەوا مافی خۆیەتی