بەغداد/INA
ئەمرۆ شەممە وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارەکان ، پلانی دروستکردنی 10 پریکەری بۆ کەسایەتیە عێراقیەکان ئاشکرا کرد کە تێیدا شاعیری گەورە محەمەد مەهدی جەواهیری و کۆمەڵناسی عێراقی عەلی ئەلوەرردی ھەن ، ھاوکات ئاماژەی بەو ھەموو ئەو تەحەدیانەکرد کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لە دروسکردنی پەیکەر بۆ هێماکانی عێراق.
ئەحمەد عەلیاوی، وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و گەشت و گوزار و شوێنەواری عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی ڕاگەیاند: "کۆمەڵێک پلان هەیە بۆ دروستکردنی مۆنۆمێنت و پەیکەری هونەری،بەدەستی کادری تایبەت لەسەر ئاستی پەیکەرتاشی نێودەوڵەتی کە لە بەشی هونەرە گشتییەکانەوە کار لەسەر ئەم جۆرە پەیکەر و مۆنۆمێنتە دەکەن،
وتیشی: "نەبوونی بودجە یەکێکە لەو بەربەستە گرنگانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لە دروستکردنی پەیکەر بۆ هێماکانی عێراق، چونکە ئەم جۆرە کارانە پێویستی بە پارە هەیە و پێویستە لایەنە تایبەتمەندییەکانی کارەکە لەبەرچاو بگیرێت کە ڕاستەوخۆ لە چوارچێوەی بودجەی تایبەتدابێت.
ئەلعلیاوی داواشیکرد کە "هێما و چیرۆکە نەتەوەییەکان و بەرجەستەکردنیان لە ڕێگەی مۆنۆمێنت و تابلۆ و کارەوە بەگرینگی لێ بروانین "
ھەروەک ووتیشی وەزارەتەکەی پلانی داناوە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا دوو مۆنۆمێنتی گرنگ بۆ شاعیری گەورە محەمەد مھدی جەواهیری و کۆمەڵناسی عێراقی دکتۆر عەلی ئەلوەرردی دروستبکات، بەڵام هیچ هاوکارییەکی دارایی نەبوو"
ھاوکات وتیشی: "ئەگەر بمانەوێت لیستێک لە هێما گرنگەکان دابڕێژین کە پێویستە یاد بکرێنەوە، ئەوا ئێستا لانی کەم 10 کەسایەتی سیاسی و زانستی و ڕۆشنبیری و ئەکادیمیمان هەیە کە دەتوانرێت وەک بەشێک لە پلانێک لە شوێنە گرنگەکاندا جێبەجێ بکرێت کە هەمووان دەیبینن
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات