بەغدا_(INA)
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار ،ئەمڕۆ شەممە پیرۆزبایی لە موئەید لامی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بەنەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسانی عێراق.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆمار لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) کەوتووە رایگەیاند:"سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە لامی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بەنەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسانی عێراق".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هەروەها سەرۆک بەرهەم پیرۆزبایی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێی سەندیکاکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خێزانی ڕۆژنامەوانی عێراقی و درەوشانەوە و پتەوکردنی وشەی ئازاد و دڵسۆزانە خواست".
پێشتر پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: لە هەڵبژاردنێكدا كە شەوی رابردوو بەڕێوەچوو، لامی بە بەدەستهێنانی هەزار و 184 دەنگ, توانی دەنگی یەكەم بەدەست بهێنێت و سەركەوێت بۆ پۆستی نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسانی عێراقی، هەروەها خالد جاسم بە بەدەستهێنانی 740 دەنگ جێگری یەكەمی نەقیبی سەندیكای بەدەستهێناو هاوكات محمد حەنون دوای وەرگرتنی 664 دەنگ پۆستی جێگری دووەمی بەدەستهێنا.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شی كرد كه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ركه‌وتوونه وبوون به‌ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا پێكهاتوونه له( حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌بودی و جه‌بارد ته‌راد و بان ئه‌لقه‌تان و سه‌عد موحسین و سادق فه‌ره‌ج و نازم ئه‌لروبه‌یعی).
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات