بەغداد/ INA
ئەمرۆ شەممە "عەلی حەمید ئەلدلێمی " وەزیری پەروەردە سەرەخۆشی لەکەسوکاری ماموستایانی پەروەردەیی کرد بەبۆنەی کۆچی دواییانەوە کە بەھۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەپارێزگای بابل گیانیان لەدەستدا .
نووسینگەی راگەیاندنی وەزیری پەروەردە لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ھاتوە رایگەیاند "وەزیری پەروەردە عەلی حەمید ئەلدلێمی ، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی ژمارەیەک لە مامۆستایانی خوێندنگای الاسراو بنەڕەتی كرد، كه دوای ڕووداوەکەی هاتووچۆ لە پارێزگای بابل گیانیان لە دەستدا"
ئەلدلێمی رایگەیاندوە " کەدەستەی پەروەردە ڕۆڵی گەورە و پێشەنگیان هەیە لە دامەزراوە پەروەردەییەکان لە پارێزگای بابلی ئازیز و ھەموو شار و گوندێکی عێراقە خۆشەویستەکەمان و لەدەستدانیان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئێمە هەیە"
بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی قووڵی خۆم بۆ سەرجەمی خێزانەکانیان دەردەبڕین و هاوخەم و بەشداری ئازارەکانیانین.
ھاوکات وەزیری پەروەردە داوایکرد " هەڵمەتێکی پەروەردەیی بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاریی کۆمەڵگا لەبارەی سەلامەتی و پابەندبوون بەیاسای هاتوچۆی گشتی لەسەر ڕێگا دەرەکییەکان و دوورکەوتنەوە لە خێرایییەکی زۆر و دورکەوتنەوە
لەڕووداوە مەترسیدار و کوشندەکان بەتایبەتی ستافەکانی پەروەردەیی ئێمە بۆ پاراستنی ژیان و گرنگییان لە بنیاتنانی هزری عێراق"