ئاسانکاری بۆ هاتنە ناوەوەی 41 هەزار تۆن برنج لەڕێگەی بەندەری ئوم قەسری باشوورەوە دەکرێت

ناوخۆ
  • 16-04-2022, 16:26
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمرۆ شەممە دەستەی بەرێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان ڕایگەیاند " 41 هەزار تۆن برنج لەڕێگەی بەندەری باشووری ئوم قەسرەوە ئاسانکاری بۆ دەکرێت 
    لەڕاگەیەندراوێكى دەستەکە کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە:
    بەپێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی بەرزبونەوەی نرخی جیهانی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پشتیوانیکردن لەئاسایشی خۆراک لەوڵاتدا.
     ھاوکات دەسەڵاتی بەندەرەکانی سنوور بەھاوبەشی لەگەڵ  بەڕێوەبەرایەتی بەندەری ئوم قەسری باشوور و ناوەندی گومرگی" ئوم قەسری" باشوور و هەموو ئەو کارانەی کە پەیوەستن بە ئاسانکاریی بۆ هاتنە ناوەوەی (41) هەزار تۆن  برنج کرا، کە بۆ پشتیوانیکردن لە بازاڕی خۆراکی عێراق پێویستە، دوای ئەنجامدانی پشکنین و گونجاو بۆ بەکارهێنان".