بەندەری ئوم قەسر" دوو كۆنتێنەری نایاسایی دەستی بەسەرداگیرا

ناوخۆ
  • 16-04-2022, 16:01
  • +A -A

    بەغداد – INA

    دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند: لە بەندەری ئوم قەسر دەست بەسەر دوو كۆنتێنەری كەلوپەلدا گیراوە كە پێچەوانەی مەرجەكانی هاوردەكردن هێنراون.
    دەستەی دەروازە سنورییەكان لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: دەستەكە لە رێی سەرچاوە تایبەتیەكانی خۆیەوە و بە هەوڵ و چاودێری راستەوخۆ بۆ هەموو كەلوپەلەكان لە دەروازەی ئوم قەسری باكور دەستگیرت بەسەر دوو كۆنتێنەری باردا كە (ماتۆڕ سكیلی تیدابوو لە پشتی ئامرازی یەدەگ و قاسەو كەلوپەلی ئۆفیسەوە شاردرابوونەوە) كە بە پێچەوانەی مەرج و رێنماییەكان هاوردەكراون و هەروەها ماوەی یاسایی خۆییان بۆ مانەوە لە بەندەرەكە تێپەڕاندبوو.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لیژنەیەك لە لایەنە تایبەتمەندەكان پێكهێنرا بۆ ئامادەكردنی راپۆرتی دەستبەسەرداگرتنەكەو گواستنەوەی ماددەكانی بۆ دادگا بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكاران.