وەزارەتی پەیوەندیەكان: نرخی پەیوەندی تەلەفۆنی نۆرماڵ نەگۆڕاوە

ناوخۆ
  • 16-04-2022, 15:00
  • +A -A

    بەغداد – INA

    وەزارەتی پەیوەندییەكانی عیراق ئەمڕۆ شەممە نرخی خزمەتگوزاری تەلەفۆنی نۆرماڵ (ڤایبەر توو هۆم)ی جیاكردەوەو رەتیشیكردەوە گۆڕانكاری لەنرخەكاندا كرابێت، هاوكات ئاماری ژمارەی بەشداربووانی بەغداد بڵاودەكاتەوە.
    رەعد مەشهەدانی وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: وەزارەتی پەیوەندیەكان چەندین پرۆژەی ستراتیژی و و پرۆژەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان دەستپێكردووە، وتیشی: یەكێكێك لە پرۆژەكان، پرۆژەی تەلەفۆنی زەوی (ڤایبەر توو هۆم)ە، كە لە بەغدادی پایتەخت گەڕاوەتەوە بۆ زیاتر لە 65 هەزار خانوو و بەشداربووی ئەم خزەتگوزارییە،و رونیشیكردەوە: كە تێچوونی پەیوەندی لە نێون تەلەفۆنی زەوی بۆ تەلەفۆنی زەوی تەنها (5) دینارە، وە نرخی تەلەفۆنی زەوی بۆ تەلەفۆنی زەوی پارێزگاكان (15) دینارە، وە نرخی تەلەفۆنی زەوی بۆ مۆبایل (50) دینارەو  ئەم نرخە لەلایەن حكومەتی عێراقیەوە پشتیوانی دەكرێت.
    تەئكیدیشیكردەوە: كە ئەم نرخانە گۆڕانكارییان بەسەردا نەهاتوەو وەزارەتیش باشترین زمەتگوزاری ئینتەرنێت دابین دەكات، چونكە عێراق پێگەیەكی ستراتیژی گرنگی هەیە.