بەغداد – INA- نصار الحاج
وەزارەتی كۆچوكۆچبەرانی عیراق ئەو خێزانانەی لە كەمپی هۆلی سوریا گەڕاونەتەوە ئامار دەكات و دەیانگوازێتەوە بۆ ناوچەكانی نیشتەجێبوونی خۆیان لە عێراق.
عەلی عەباس بەڕێوەبەری بەش لە وەزارەتی كۆچوكۆچبەران ئەمڕۆ شەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: سەنتەری (جدعە) بۆ ئاسایكردنەوەوی باری دەرونی و كۆمەڵگە بەرنامەی ئاسایكردنەوەی بۆ ئاوارەكانی كەمپی هۆل تەرخانكردووە بۆ تێكەڵبونەوەیان بۆ ناو كۆمەڵگا لە رێگەی زنجیرەیەك رێوشوێنەوە كە لەلایەن وەزارەت و رێكخراوە هاوبەشەكانەوە گیراونەتەبەر.
وتیشی: 450 خێزان گواستراونەتەوە، تا ئێستا 170 خێزان ئاساییكراونەتەوەو كواستراونەتەوە بۆ ناوچەی نیشتەجێبونیان لەوانە بۆ پارێزگای ئەنبار 120 خێزان گەڕێنراونەتەوە.
ئاشكراشیكرد: لەماوەی رۆژانی داهاتووی نزیكدا بەرنامەمان هەیە بۆ گەڕانەوەی ئەوانەی ماون ئەوەش دوای بەڕێوەچوونی بەرنامەی ئاساییكردنەوەی باری دەرونی، رونیشیكردەوە: ئەو گرفتانەی لەبەردەمانن كاردەكەین بۆ چارەسەركردنیان لەگەڵ هاوبەشەكان و دەزگا ئەمنیەكان بە تایبەتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و خەڵكانی عەشائیر و دەسەڵاتە لۆكاڵیەكان.