سێ بەڕێوەبەری دیوانی پارێزگای بابل زیندانی ده‌كرێن

ناوخۆ
  • 16-04-2022, 14:20
  • +A -A

    بەغدا   INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی سزای زیندانیكردن و به‌ندكردن بۆ سێ بەڕێوەبەری دیوانی پارێزگای بابل و شارەوانی پێشووی حللە ئاشكرایكرد و ڕایگەیاند كە تۆمەتبارەكان بەرتیلیان پێدراوەوە بە پێچەوانە ئەركەكانیان ئەنجام داوه‌.
    ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی لەبەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) به‌ده‌ستی كه‌وتووه‌ : دادگای تاوانی بابلی سێیەم حوكمی بۆ بەرێوەبەری گرێبەستەكانی دیوانی پارێزگای بابلی پێشوو دەكردووە بە  سزای 5 ساڵ و مانگێكی زیندانی كردن،بەتاوانی بەرتیلدان لەلایەن چەند هاوڵاتیەكەوە لەبەرامبەر بەجێهێنانی ئەركەكانیدا.
    وتیشی: دادگا سزای سەختی بەندكردنی سەرۆكی شارەوانی پێشووی حللە،كە هەڵساوە بە تێكدانی ئەو ڕاپۆرتەی تەرخانكردنی زەوی لەلایەن شارەوانی حللەوە دەرچووە، دوای ئەوەی وەك بەڕێوەبەری شارەوانی و سەرجەمی ئەندامانی لیژنەكە واژووی كردووە.
    ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە دەستەی جیاكاری تاوانكاری دادگای بابلی فیدراڵی تێهەڵچوونەوەی بابل بڕیاری ئامادەبوونەكەی پەسەند كرد كە لەلایەن دادگای فیدراڵی بابل  بۆ گوێگرتن لە كەیسەكانی دەستەی دەستپای بە زیندانیكردنی بەرپرسی موڵك لە شارەوانیی پێشووی حللە، بە هۆی سەرپێچكردنی پێچەوانەی ئەرك و كاری خۆی، بەلەخۆگرتنی پارچە زەوییەك  بۆ خۆی تەرخانكردووە، سەرەڕای پەسەندكردنی كۆتایی كڕینەكەی بە پێی ماددەی (25/3) یاسای فروش و كرێی دارایی دەوڵەت ژمارە (21ی 2013) .
    دوای ئاگاداربوون لەو بەڵگانەی لەم حاڵەتانەدا بەدەستهاتوون، ئەویش لێدوانەكانی نوێنەرانی یاسایی ژوورەكانی ناوبراو و لێدوانی شایەتحاڵی و دانپێدانانی تۆمەتباران لە قەزیەی سێیەمدا، دادگا بە پێویست و قایلكەر بۆ تاوانباركردن، بە ئاماژەدان بە تاوانباركردنەكان بە پێی بەندی بڕیاری (160/2/1983) و مادەكانی (264/A و 331) لە یاسای سزادان.