بەغداد – INAـ فاطمة رحمة
فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد ئەمڕۆ شەممە تەئكیدیكردەە: كە چواردەوری بەغدادی پایتەخت كۆنترۆڵكراوە بۆ رێگرتن لە دزەپێكردنی تیرۆریستان، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پلانێكی ئەمنی چڕ داڕێژراوە بۆ پاراستنی گەشتیاران و سەردانكەران لە شەواندا بۆ یادی شەهیدبوونی ئیمامی عەلی (سەلامی خوای لەسەر بێت)، هەروەك دەستگیركردنی ژمارەیەك تیرۆریسی لە نیوەی یەكەمی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا راگەیاند.
فەریق روكن ئەحمەد سەلیم فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: تیرۆریستانی داعش بەردەوام بۆنەكان دەكەنە ئامانج, لە مانگی رەمەزانی پیرۆزیشدا تیرۆریستانی داعش نیازیان هەیە لە بەغداد و پارێزگاكان تەقینەوە ئەنجامبدەن، تەئكیدیشیكردەوە: كە چاودێرییەكی هەواڵگری بوونی هەیە لەلایەن دەزگای هەواڵگری بۆ كاركردن لە ناوچەی بەرپرسیارێتی ئێمە.
رونیشیكردەوە: لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا چەندین بۆنەی ئاینی هەیە، لەوانە شەڕی بەدری گەورەو شەوانی لەیلەتولقەدر و یادی برینداربوون و شەهیدبوونی ئیمامی عەلی (سەلامی خوای لەسەر بێت)، بۆیە پلانێكی گشتگیرمان هەیە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی سەردانكەران و تەنانەت كڕیارانیش، تەئكیدیشیكردەوە: بەغداد بە بازگە كاتیەكان چواردەوری كۆنترۆڵكراوە, بۆ رێگرتن لە تیرۆرستان.
وتیشی: لەماوەی نیوەی یەكەمی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر لە بەغداد ژمارەیەك تیرۆریست دەستگیركراون.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات