هه‌ولێرـ INAـ عوسمان محمدامین
به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوبه‌رایه‌تی پێكه‌وه‌ژیان له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند" دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لته‌یب شێخی ئه‌زهه‌ر سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) ئه‌میر عوسمان به‌رێوبه‌ری به‌رێوبه‌رایه‌تی پێكه‌وه‌ژیان له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئانیینی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاند" شیخی ئه‌زهه‌ر داوای فه‌رمی كه سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكات قبۆلی كردووه به‌ڵام به‌هۆی ره‌وشی سیاسی عێراق بڕیارە دوای ئاساییبوونەوەی و پێکهێنانی حکومەت، ئه‌م سه‌ردانه ئه‌نجام بدات.
هه‌روه‌ها عوسمان وتی" بریاره له‌م سه‌ردانه‌دا شێخی ئه‌زهه‌ر چاوی به‌مه‌رجعه باڵاكانی ئایینی و سه‌ركرده سیاسیه‌كان و به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێت وسه‌ردانی چه‌ند شوێنی ئایینیش بكات.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات