بەغداد – INA
موئەید لامی بە نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسانی عێراقی هەڵبژێردرا.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: لە هەڵبژاردنێكدا كە شەوی رابردوو بەڕێوەچوو، لامی بە بەدەستهێنانی هەزار و 184 دەنگ, توانی دەنگی یەكەم بەدەست بهێنێت و سەركەوێت بۆ پۆستی نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسانی عێراقی، هەروەها خالد جاسم بە بەدەستهێنانی 740 دەنگ جێگری یەكەمی نەقیبی سەندیكای بەدەستهێناو هاوكات محمد حەنون دوای وەرگرتنی 664 دەنگ پۆستی جێگری دووەمی بەدەستهێنا.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شی كرد كه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ركه‌وتوونه وبوون به‌ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا پێكهاتوونه له( حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌بودی و جه‌بارد ته‌راد و بان ئه‌لقه‌تان و سه‌عد موحسین و سادق فه‌ره‌ج و نازم ئه‌لروبه‌یعی).