بەدواداچوون ـ INA
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو هێزی ئاسمانی 67 ناوچەی وێرانکردووە کە سەرباز و کەرەستەی سەربازی ئۆکرانیای تێدا جێگیربوون و فڕۆکەیەکی جەنگیش لە جۆری سو-25 لە باشوری شاری ئیسیۆم خرایە خوارەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژانە لەسەر بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەتی ڕوسیا لەئۆکرانیا، ئاماژە بۆ ئەوەكراوە: کارگەی بەرهەمهێنانی زرێپۆشەکان لە کیێڤ و چاککردنەوەی کەلوپەلی سەربازی لە نیکۆلایڤ، لە شەودا بە مووشەکی دوور مەودای زۆر بە وردی تێكشكێنراون.
ئاشكراشیكرد: 16 ئامانج و پێگەی سەربازی ئۆکرانی بە مووشەکی دوور مەودا و لە پۆلتافە و ئۆدیسا و گۆسارۆڤکا لێدرا و تێکشکێنراو هەروەها 67 ناوچەی کۆبوونەوەی سەربازی تێکشکێنران.
لە کۆی گشتیدا لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکانەوە ئەمانە تێكشكێنراون؛ 458 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 246 سیستەمی موشەکی دژەفڕۆکە و 2246 تانک و زرێپۆشەکانی دیکە و 981 تۆپهاوێژ و 2 هەزار و 146 ئۆتۆمبیلی سەربازی تایبەت.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات