بەدواداچوون ـ ـINA
ئەگەر تۆ عاشقێكی شووتی و حەز دەكەیت پارەیەكی زۆر بدەیت بۆ تامێكی تایبەتی ئەم میوەیە وچێژی لێوەرگری، ئەوا دینسوك تام بكە كە گرانترینی جیهانە.
شوتی دەگمەنی ژاپۆنی گرانترینە لە جیهاندا، بە نرخی 6000 دۆلار، بە پێی كێشەكەی،تەنها لە دوورگەی باكووری هۆكایدۆ دەچیندرێت، ئەم جۆرە شوتییە زۆر شیرین و جیاوازە لە جۆرەكانی تری میوە، و بە سوورێكی تاریك دێت، هەروەها ناوكب زۆر كەمە.
شوتی دینسك هەروەها پەلكێكی ڕەشی ڕەق وتوندی سەوزی هەیە كە خۆی بەرەش نیشان دەدات، بە وتەی گۆڤاری ز گاردیان.
سەبارەت بە چاندنی ئەم جۆرە شوتییە پێویستی بەزەوییەكی گەورە هەیە بۆ فراوانبوونی ئاسۆیی خێرای خاكەكە و پێویستی بەچاودێری و بایەخدانێكی زۆر هەیە ،هەورەها بەرهەمی چاندنی ئەم میوەیە، بەروبوومەكەی مام ناوەندە.
دێنسۆك لە دەرەوەی جگە لە هیچ شوێنێك ناچیندرێت ، بەڵام دەست كراوە بە فرۆشتنی تۆوەكانی لە ئەوروپا و ئەمریكا..
سەرچاوە: سكای نیوز
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات