سەید سەدر: داوا لەوەزارەتی دەرەوە دەكات نوێنەری سوید بانگهێشت بکات

سیاسی
  • 16-04-2022, 10:36
  • +A -A

    بەغداد ـ INA

    سەید موقتەدا سەدر رابەری ڕەوتی سەدر داوا لەوەزارەتی دەرەوەی عێراق دەكات بانگهێشتی نوێنەری سوید بکات بۆ زانینی هەڵوێستی سەبارەت بە تاوانی سوتاندنی قورئان.
    سەید سەدر لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیوێتی، دەڵێت: لە مانگی قورئاندا قورئان لە وڵاتێکی ئەوروپیدا دەسوتێنرێت کە موسڵمانانیشی تێیدا زۆرە، وتیشی: بۆچی ئەم بێڕێزییە بە هەستی موسڵمانان ده‌كرێت؟
    ئاشكراشیكرد: پێویستە وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لە نوێنەری سوید بکات بۆ زانینی ڕاستی ئەو تاوانە تیرۆریستییە و فیتنەیە كه‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ناكۆكیه‌ له‌ نێوان ئایینەکان بەپێچەوانەی ئەوەی کە داناکان داوای دەکەن.