بەغدا – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، ئەمرۆ شەممە، خولی حەوتەمی كۆنگرە و پێشانگای ئاسایش و بەرگری و پیشەسازی جەنگی عێراقی و نێودەوڵەتی كردەوە، كە لەژێر ناوی ( بە یەكێتیمان سەركەوتین .. رومان لە بنیاتنانەوە كرد) رێكخرابوو. دوای گەشتێكی بە ناو پێشانگاكەدا كە ژمارەیەكی زۆری وڵاتان و كۆمپانیا جیهانییەكان و كۆمپانیا نیشتمانییەكان تیایدا بەشدار بوون، عەبادی لە وتەیەكیدا دوپاتیكردەوە كە پێویستە چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت بۆ پاراستنی هاوڵاتیان، رونیشیكردەوە پەرەپیدانی توانا سەربازییەكان بۆ دەستبەركردنی ئەمن و ئاسایش پێویستمانە بەمەبەستی وەبەرهێنان و بنیاتانەوە و ئاوەدانكردنەوە و دەستەبەركردنی دەرفەتی كار. سەرۆك وەزیران ستایشی ئەوانەشی كرد كە سەركەوتنیان بەدیهێنا لەگەڵ ئەو شەهیدانەی گیانی خۆیان بەخشی و لەگەڵ برینداران و ئەونەش كە جەنگان و خۆڕاگربوون و سەركەوتن و ئەمن و ئاسایان بەدیهێنا كە ماوەیەكی زۆرە هاوڵاتیان لێی بێبەش بوون و لە ئێستادا هەست بەو ئەمن و ئاسایشە دەكەن، ئاماژەی بەوەش كرد جەنگاوەرانمان تەنها یەك دەستەواژە كۆی دەكردنەوە ئەویش پاراستنی هاوڵاتیان و دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش و رزگاركردنی زەویی بوو، ئێمەش پێویستە لەسەرمان پشتیوانیان بین بۆ بەردەوامبوونیان لە بەجێهێنانی ئەكەركانیان.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات