بەغداد/ INA
ئەمرۆ ھەینی کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکان دووپاتیکردەوە کە قەبارەی قاچاغچیەتی بە سووتەمەنی 7 ملیۆن لیتر دەبێت و هاوکات ئاماژەشیدا کە هەندێک وێستگە تایبەتەکان ھۆکارن بۆ ئەم بە قاچاغ بردەنە.
"ئیحسان موسا غانم "جێگری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لەمیانەی میوانداریکردنی بەرنامەی "الصراحة"ی کەناڵی العێراقیە کەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچونی بۆ کرد رایگەیاند کە: "هەندێک لە خاوەنی وێستگەی ئەھلی سیاسین و دەستێوەردان " لە وەزارەتی نەوتدا دەکەن ، وتیشی:" وێستگە تایبەتیەکان گرفتی کەمی تێرمیناڵی بەنزینیان ھەیە.
ئەوەشی وت: "وەزارەتی نەوت ساڵانە 3 تریلیۆن دینار لە دەست داوە بە هۆی دابینکردنی بەنزین بەو نرخەی کە بۆ هاوڵاتیان دەفرۆشرێت".
وتیشی: "داخستنی چەند وێستگەیەکی مەدەنی کاریگەری نەبووەتە سەر کۆمپانیاکە".
ھەروەک وتیشی: "هەموو وێستگە مەدەنییەکان دووبارە کراونەتەوە" ئاماژەی بەوەشدا کە "بەشێک لە وێستگەکانی تایبەتیەکان سەر بەکەسانی دەست رۆیشتون.
ئاشکراشیکرد "لە ماوەی یەک هەفتەدا پێنج وێستگەی قاچاخی سووتەمەنی دەستی بەسەردا گیراوە کە " قاچاخچیەکان تەکنەلۆجیای مۆدێرن بەکاردەهێنن بۆ بەقاچاخ بردنی سووتەمەنی بۆ کوردستان لە ڕێگەی دەڵاڵەکانی هەرێمەوە کە چوونەتە بەغدا.
ھەروەک ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە عێراق نزیکەی 15 ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەم دەهێنێت و قەبارەی گواستنەوەی سوتەمەنی 7 ملیۆن لیترە و عێراق 30 ملیۆن لیتر بەنزین بەکاردێنێت".
روونیشیکردەوە : "پاڵاوگەی کەربەلا لە کۆتایی ساڵی 2022 دەکرێتەوە و 9 ملیۆن لیتر بەرهەم دەهێنێت".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات