عێراق ئیدانه‌ی هه‌ڵكوتانی سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا و برینداركردنی به‌ده‌یان فه‌له‌ستینی ده‌كات

سیاسی
  • 15-04-2022, 21:37
  • +A -A

    به‌غداـ INA
    ئه‌مڕۆ هه‌ینی عێراق، هه‌لكوتانی سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا و برینداركردنی به‌ده‌یان فه‌له‌ستینی له‌ئه‌نجامی به‌كارهێنانی توندوتیژی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی داگیركاری ئیسرائیلی ئیدانه‌ی كرد.
    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌تووه‌ راگه‌یاند" عێراق به‌توندی ئیدانه‌ی رووداوه‌كانی سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین ده‌كات، له‌زیادبوونی كاره‌ توندوتیژیه‌كان و به‌رفراوانكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی داگیركاری ئیسرائیل له‌چه‌ند گوند و شاره‌كانی فه‌له‌ستین كه‌له‌ئه‌نجامدا توندوتیژیه‌كی زۆر له‌دژی فه‌له‌ستینیه‌كان به‌كار هێناوه‌ و بووه‌ هۆی لێكه‌وتنی قوربانی و برندار و ده‌ستگیركردنی به‌ده‌یان هاوڵاتیانی فه‌له‌ستینی.
     هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه‌ وتووه‌" ته‌كیدی له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر كارێكی ورژێنه‌ر له‌وانه‌ داواكاری بۆ هه‌ڵكوتان بۆ سه‌ر شوێنه‌ پیرۆزه‌كان وه‌كو مزگه‌وتی ئه‌قسا و سه‌خره‌ و ئه‌وانیتر ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین ئه‌م ره‌وش و په‌ره‌سه‌ندنه‌ خێرا و مه‌ترسیانه‌ رێ لێوه‌ بگیرێت، عێراق لایه‌نگیری ته‌واوی خۆی بۆ گه‌لی فه‌له‌ستنی  بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی هه‌موو مافه‌كانی ده‌رده‌بڕێت.
     هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ زمانی توندوتیژی كه‌له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ به‌كار دێت ده‌بێته‌ هۆی زیاتر ئالۆزی و خوێنرشتن و ره‌وشێكی ئالۆزكاری په‌یاده‌كات و له‌ئه‌نجامدا ته‌نها ئالۆزكاری و كێشه‌ لێی به‌رپا ده‌بێت وناگات به‌هیچ چاره‌سه‌ریه‌ك.