بەغدا/ INA
ئەمرۆ ھەینی پەرلەمانتار "محەمەد شیاع ئەلسودانی " تەئکیدیکردەوە کەپشتگیری پەرلەمانی هەیە بۆ ههر چارەسەرێكی یاسایی و دەستووری کە ڕێگە بەگفتوگۆ و پەسەندکردنی بودجەی گشتی ساڵی 2022 بدات و جەختیشیکردەوە کەپەرلەمان ئامادەدەبێت بۆ هەر مامەڵەیەکی یاسایی لەگەڵ بودجەدا.
سودانی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) وت: "پەرلەمان ئامادە دەبێت بۆ هەر مامەڵەیەکی یاسایی لەگەڵ دۆخی نائاسایدا، کە دۆخی چەق بەستوی سیاسی و مانەوەی حکومەتی چاودێری وەک خۆی ، بە تایبەتی کە دەسەڵاتی سنوورداریان هەیە بەپێی دەستوور و یاسا دەسەڵاتی سنوورداریان هەیە، بەڵام پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاڕبدات لەبارەی یاسای بودجەوە".
وتیشی: "بۆ ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجە کە سەرجەمی ئەو قەیران و تەحەدایانەی ڕووبەڕووی هاوڵاتیان و ژیانی گشتی دەبێتەوە و چارەسەری ئەو کێشانە بکات کە ڕووبەڕووی هاوڵاتیان دەبێتەوە وەک خزمەتگوزاری و چارەسەرکردنی کێشەی دەرچووان و پلە باڵاکان و وانەبێژان و گرێبەستەکان کە چاوەڕێی دادپەروەریی یاسای بودجەن"
ھەروەک وتیشی: "ئەنجومەنی نوێنەران هەر چارەسەرێکی یاسایی دەستووری کە کێشەی هاوڵاتیان دەخاتە ڕوو، بە هەموو توانایەکی سیاسیەوە ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی دانیشتنێک ئەنجام بدات بۆ گفتوگۆکردن و پەسەندکردنی بودجە"
پێشتر جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران حاکم زاملی رایگەیاندبو: کە"ئەنجومەنی نوێنەران داوا لەحکومەتی ئێستا دەکات بودجەی ساڵی 2022 ئامادەبکات و رەوانەی پەرلەمانی بکات".