بەغداد/INA
ئەمرۆ ھەینی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت "سومۆ"ڕوونیکردەوە کەهیندستان وازلەهێنانی نەوتی عێراق دەهێنێت و بەرەو نەوتی ڕوسیا دەڕوات و هاوکات تەئکیدیشیکردەوە کە گرێبەستی گەورە هەیە لەگەڵ گەورەترین کۆمپانیاکانی پاڵاوگەی هیندی لەهیندستان.
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە "عەلا خضر ئەلیاسری" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، کە
لەکاتی هەڵگیرسانی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیاوە، نرخی نەوتی خاوی جیهانی کاریگەری زۆری لەسەر بووە، بە خێرایی بەرەو ئاستێک بەرزبویەوە کە چەندین ساڵدا تۆمار نەکراوە، ئەمەش وای لە زۆرێک لە کڕیارانی نەوتی خاو کرد کە بە دوای نرخی ھەرزاندا بگەڕێن و لە بەرزبونەوەی نرخەکان دوور بکەونەوە.
وتیشی: "چەندین وڵات لەوانە هیندستان بۆیان دەرکەوتووە کە نەوتی خاوی ڕووس بە نرخێکی زۆری داشکاندن دەفرۆشرێت لە بەرامبەر پێشبڕکێکردنی نەوتی خاودا، ھەروەک هندستان لە مانگی ئازاردا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی کڕینی نەوتی ڕووسیای تۆمار کرد،لە ئاستی تۆمارکراوەکانی ساڵی 2021.
ھەروەک وتیشی: لە ساڵی 2017ەوە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت سەرکەوتوو بووە لە گەورەترین پشکی بە بازاڕکردن لە بازاڕی هیندستاندا ئەوەش دوای هەوڵێکی زۆر و بەردەوام لە لایەن ستافەکانی بەبازاڕکردن لەم کۆمپانیایەدا.
راشیگەیاند : "کە سەرەڕای بەرزبوونەوەی هاوردەی نەوتی ڕوسیا بۆ هیندستان، بەڵام عێراق هێشتا لە پلە بەرزەکانی بازاڕی هیندستان ماوەتەوە ، چونکە ئەم کۆمپانیایە گرێبەستی گەورەی هەیە لەگەڵ گەورەترین کۆمپانیاکانی خاوەن پاڵاوگە لە هیندستان کە کۆمپانیایەکی (حکومی و تایبەت)ە.
ئاشکراشیکرد"لێکۆڵینەوە بە ئاراستەی بازاڕەکان بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون بۆ هەر پێشکەوتنێک کە ڕوو دەدات بۆ مەبەستی دڵنیایی لە بەبازاڕکردنی پشکی نەوتی خاوی عێراق لە هیندستان تا بە پارێزراوی بمێنێتەوە "
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات