هەولێر -INA
لەھەولێر لە شوێنی كوشتنەكەی مەراسیمی چلەی ماریا سامی بەرێوەچوو وەك رێزیك و بەبیرھێنانەوەی ئەو تاوانەی ٤٠رۆژ لەمەوبەر بەرامبەر كچێك ئەنجامدرا ھاورێ و كەسە نزیكەكانی ماریا ٤٠مۆمیان داگیرسان و چەپكەگوڵ یان لە شوێنی كوشتنەكەی دانا.
هاوڕێكانی "ماریا" ٧ی ئازاری مانگی رابردوو لەلایەن براكەیەوە لەسەر یەكێك لە شەقامەكانی شاری هەولێر كوژرا، داوا لە بەرپرسانی حكومەتی هەرێم دەكەن، هەموو هەوڵێكیان بخەنەگەڕ بۆ دانانی سنوورێك بۆ دیاردەی ژن كوشتن و ئەو دیاردەیە بووەستێنن، دەشڵێن، داوكارن حكومەتی هەرێم بكوژانی ماریا بە سزای دادپەروەرانەی خۆیان بگەیەنێت.
ھاوڕێكانی داوا دەكەن یاسا سەروەربێت و سزای یاسای ئەوانە بدرێت كە ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە لەگەڵ ئەوەش رێگری لە كوشتن و توندوتیژی بكەن بەرامبەر ژنان و كچان لەھەرێمی كوردستان.
ئەوەشیانخستەڕوو:" داواكارین لە حكومەتی هەرێم دیاردەی كوشتن لە هەرێمی كوردستان رابگرێت و بكوژانی ماریا-ش بە سزای دادپەروەرانەی خۆیان بگەیەنێت" . سەبارت بە دۆسیەكەی ماریا راشیانگەیاند:" لە ئێستادا دۆسیەكەی ماریا لە قۆناعێكی سەرەتادایە، بەڵام سەرجەم رێككارە یاساییە پێویستەكان دەستپێكراوە و بەردەوامە، هاوكاتیش سكاڵا تۆماركراوە و بكوژانی هاوڕێكەشمان دەستگیركراون" .
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات