بەغداد /INAـ محمد الطالبي
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕوونکردنەوەیەکی دەرکرد دەربارەی ئۆتۆمبێلی مۆدێلی کۆن .
لەمبارەیەوە عەمید محمد الزیدی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی (INA) ڕاگەیاند کەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێلی پێش دووساڵ بڕیارێکی چەسپاوە و وتی کە ئۆتۆمبێلێک کۆنتر بێت لەدووساڵ هاوردەکردنی قەدەغەیە ئەویش بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمەو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی پێشنیازی نوێی ئاراستەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە سەبارەت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل .
هەروەها بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتیەکە عەقید محمد عبدالکریم لەلێدوانێکدا بۆ ئڵژانسی هەواڵی
عێڕاقی (INA) وتی کە بەڕێوەبەری هاتوچۆی گشتی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کادری پێشکەوتووی بەڕێوەبەرایەتیەکە
کردووە دەربارەی چارەسەرکردنی قەڕەباڵغی ڕێگاوبانەکان لەشاری بەغداد وپارێزگاکانی دیکەی عێڕاقدا و بڕیاری (٢١٥) تاووتوێ کرا کەدەربارەی پەکخستنی ئۆتۆمبێلێکە بەرامبەر ئۆتۆمبێلێکی دی.
ئاماژەشی بەوەکرد کەبڕیاری ژمارە (٦٨)ی ساڵی (٢٠١٦) بژاردەیەکی داوەتە هاووڵاتی کە ئۆتۆمبێلەکەی پەکبخات وەیان نمرەیەک لە حکومەت بکڕێت و نرخی سلندەرەکەش بە (٥٠٠) هەزاردینار دیاریکراوە ، ڕوونیشی کردەوە کە پاش تاووتوێکردنی بابەتەکە بەڕێوەەرایەتی هاتوچۆ دەرەنجامەکانی خستۆتە بەردەست ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی کاکردنی بڕیاری (٢١٥) کەتایبەتە بە پەکحستنی ئۆتۆمبێلەکان و جەختیشی لەوە کردەوە کە
پاش دەربڕینی ڕەزامەندی ئەم بڕیارە جێبەجێدەکرێت و سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە دەستنیشان دەکرێن لەبەغداو لە پارێزگاکاندا کە ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات