بەغداد/ INA
ئەمرۆ ھەینی بانکی ڕافیدەین ڕێنمایی نوێی لەسەر دەستەبەر (کفیل) بڵاوکردەوە و هاوکات ماوەی دانەوەی قەرزی فەرمانبەران و کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ سنوردارکرد.
لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) پێی گەیشتووە، بانکەکە دەڵێت: "ماوەی دانەوەی قەرزەکە تا پێنج ساڵ و ڕێژەی قازانج لە سەدا 5 ی دێتە سەر.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بانکەکە رازی بووە بە پێدانی سلفە یان قەرز بە دەستەبەر(کفیل) تەنانەت ئەگەر گەرەنتیش بێت بۆ قەرزدەر یان قەرزدار،
روونیشیدەکاتەوە کە " بانکەکە گرەنتی ئەو فەرمانبەرانە قبوڵ دەکات کە مووچەکانیان تایبەتە بەو بانکە"