بەغدادـINAـ محمد الطالبي
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ، ئەمرۆ هەینی هۆکارەکانی زیادبوونی هاتوچۆی ئاسمانی لەسەر عێراق ڕوونکردەوە و هاوکات جەختیشیکردەوە کەفڕینی ئاسمانی فیدڕاڵی سەلامەت و گونجاوە بۆ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان
"حوسێن جەلیل " گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: " ئەو زیادبوونە دیاریکراوەی ژمارەی ئەو فڕۆکانەی بە کە ئاسمانی عێراقدا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو لە 450 فڕۆکە لە ڕۆژێکدا تێپەڕیوە، لە ئەنجامی ڕێنماییەکان و بەدواداچوونی مەیدانی وەزیری گواستنەوە.
ئەمە جگە لەکوالیتی خزمەتگوزارییەکانی بەشی ئاماژەدانی ھاتوچۆی ئاسمانی لەلایەن ئەندامانی کۆمپانیای خزمەتگوزاری گەشتی ئاسمانیەوە، بەتایبەتی چاودێرانی هاتوچۆی ئاسمانی لە یەکەکانی کۆنتڕۆڵی ئاسمانی و پابەندبوونیان بەستاندارەکانی (ICAO) بۆ سەلامەتی ئاسمانی عێراق تا ئەوەی ببێتە ڕێڕەوێکی سەلامەت کە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای زەوی بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
وتیشی: "ژمارەی ئەو فڕۆکانەی بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕبوون گەیشتووەتە زیاتر لە 450 فڕۆکە لە ڕۆژێکدا بەبەراورد بە ماوەی هەمان ساڵی ڕابردوو کە 250 فڕۆکە بووە"
ھەروەک وتیشی :- ئەمە دوای ئەوە دێت کە رێکخراوی فرۆکەوانی فیدراڵی(FAA)لە ڕێگەی چەندین کۆبوونەوەوە راگەیاندنی فڕۆکەوانی (NOTAM)بۆ ئاسمانی عێراق ڕاگەیاند کە بەرزاییەکانی سەرووی 32000 پێ بە سەلامەتی و گونجاو دادەنرا بۆ تێپەڕین و گواستنەوەی هێلی ئاسمانی نێودەوڵەتی لە ئاسمانی عێراقدا کە هاتووچۆی ئاسمانی زیادی کردووە و گەڕانەوەی دارایی بۆ کۆمپانیا و وەزارەت و خەزێنەی دەوڵەت زیاد کردووە"