غەزی: خێرخوازی دەروازەیەکی گرنگە بۆ چاودێری بێ سەرپەرشتان

سیاسی
  • 15-04-2022, 15:25
  • +A -A

    بەغداد/ INA 

    ئەمرۆ ھەینی "حەمید نەعیم غەزی" ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند کە خێرخوازی دەروازەیەکی گرنگە بۆ یەکخستن , بەتایبەت چاودێری بێ سەرپەرشتان. 
    ئەمیندرای گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA) پێی گەیشتووە، حەمید نەعیم ئەلغزی جەختی لەسەر پێویستیی ھاوکاری بێ سەرپەرشتان کردەوە کە پێویستە شێوازێکی دیاریکراوی مامەڵەکردنیان لەگەڵدا بکرێت. 
    غەزی لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ دامەزراوەی داهێنانی ماڵی عێراق،لەگەڵ "هیشام ئەلزەهابی "سەرۆکی دەزگاکە 
    وتی"دامەزراوەکە سەرکەوتوو بووە بۆ لەخۆوەگرتنی ژمارەیەکی زۆر لە بێ باوک و بێ سەرپەرشتان ، بەگرینگیشی زانی ھەماھەنگی پتەوە ھەبێت وەک دەروازەیەکی سودبەخش بۆ یەکگرتنی نێوان حکومەت و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تاوەکو  چاودێری  و پێداویستی باشتریان بۆ دابینبکرێت .
    ھەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "غەزی بە یاوەری "ئەشرەف ئەلدهان "بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، وەک ستایشێک بۆ ئەرک و دڵسۆزیان ڕێزلێنانی پێشکەشی کارمەندان و بەشەکانی دەزگاکە کرد  و هانیدان کە ئەم دەرفەتە بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان بەگەڕبخەن.