بەغداد/ INA
ئەمرۆ ھەینی وەزارەتی کارەبا ڕەزامەندییە سەرەتاییەکانی یەکێتی ئەوروپای لەسەر بەستنەوەی کارەبای عێراق و تورکیا ئاشکرا کرد.
یەکێتی ئەوروپاوە لەسەر بەستنەوەی کارەبای عێراق و تورکیا،لە ڕێگەی پرۆژەیەکی ھاوبەش و دوو قۆڵییەوە لەگەڵ تورکیا، بە نۆژەنکردنەوەی وێستگەی خەیرات .
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) پێی گەیشتووە
عادل کەریم وەزیری کارەبا لە وەزارەت پێشوازی لەباڵیۆزی تورکیا لەعیراق کرد و گفتوگۆیانکرد لەسەر پەیوەندی عێراق و تورکیا و پرۆژەی پشتیوانی ستراتیژی بۆ سیستمی نیشتمانی"
وەزیری کارەبا رایگەیاند کە"وەزارەتەکەی دەیەوێت هاوبەشی ڕاستەقینە لەگەڵ تورکیای دراوسێدا بکات و بنەمای کاری کۆمپانیاکانی وزەی تورکیا لەسەر خاکی عێراق فراوانتر بکات، لەوانەش گەشەپێدانی وێستگەی خەیرات"
ھەروەک راشیگەیاند "وەزارەتەکەی پەیامێکی گرنگی بۆ هاوتا تورکەکەی ناردووە، کە بریتی بوو لە ئامادەباشی بۆ تەواوکردنی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی وزە و گرنگی ئەمە بۆ ناوچەکانی باکوور.
وتیشی: "وەزارەت چاوەڕێی ڕێنماییەکان دەکات بۆ کاراکردنی ئەو لینکە و لەلایەن حکومەتیش گرنگی پێ دەدرێت"
بەیاننامەکە ماژەی بۆ ئەوەشکردوە:"باڵیۆزخانەی تورکیا خواستی بەدواداچوونی پێشکەوتنەکانی کاری سیستمەکە هەیە و لە ڕووی ستراتیژییەوە پاڵپشتی وەزارەتی کارەبا دەبێت .
ھەروەک بالیۆزخانەی تورکیا ھاوکار دەبێت لەسەر ئامادەیی ئەو هەنگاوە تەکنیکیانەی کە کارەبای عێراقی پێشتر لەپلانی کۆتایی ئامادەکاریدا تەواوبوو،
لەگەڵ ئەو ڕەزامەندییە سەرەتاییانەی کە یەکێتی ئەوروپا لەم بارەیەوە دەریکردووە و پابەندبوون بە گەیاندنی پەیامی عێراق سەبارەت بە گرنگی و گونجاوی بەرنامەی کاری پەیوەندیدار بە شێوەیەکی بەپەلە"
ھاوکات عادل کەریم پێداچوونەوەی وەزارەتەکەی بۆ بەردەوامبوون و چالاککردنی پلانی ئەلیکترۆنی خستەروو، کە خواستی ئەزموونی تورکیای لەو بوارەدا هەیە،
لەوڵامی پرسیارێکی باڵیۆزی تورکیا سەبارەت بەهەنگاوەی تری وەزە لەگەڵ وڵاتانی تری دراوسێ وە.
وەزیری کارەبا ئاماژەی بە قۆناغەکانی کارکردن لەگەڵ کەنداو و ئوردن و سعودیە کرد لەبارەی سەرچاوەکانی دابینکردنی وزە ئاشکراشیکرد کە گرێبەست هەیە لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەدەستھێانی وەزە لە خۆر.