بەغداد-INA نەسارئەلحاج
ئەمڕۆ هەینی مەزهر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران تەئکیدیکردەوە کەعیراق لە ئێستادا لەباشترین دۆخی داراییدایە و هاوکات بەدووریشی دەزانێت حکومەت پەنا بۆ قەرزی دەرەکی ببات.
مەزهر محەمەد ساڵح لە لێدوانێكی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت: عێراق ئەمڕۆ لە باشترین دۆخی دارایی خۆی لە مێژووی ئەم دواییەدا لە ڕووی لێشاوییەوە دەژی.
وتیشی: "دەبێت ئەو لێشاوی نەختینە بەکار بهێنرێت لەو وەبەرهێنانانەی کە سەرچاوەی ئابووری نیشتمانی بەرهەم بهێنرێت و هەروەها بەكارخستنی سەرچاوە مرۆییە نیشتیمانیەکان لەو چالاکییانەدا کە دەبێت داهات و سامان بەرهەم بهێنرێت لە یەک کاتدا".
"ڕاوێژکاری سەرۆك وەزیران وتیشی سیاسەتی وەبەرهێنان بۆ سەرچاوە گەورەکان داوا دەکات کە لەگەڵ جومگە ئابوورییەکان کاربکرێت بۆ ئەوەی بە بەردەوامی دارایی و ئابووری بەدەست بهێنرێت.
وتیشی: "بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گەڕانەوەی داهاتێكی گەورە یارمەتی دەری ئەوە بوو كە حكومەت لە بیرۆکەی قەرزکردنی دەرەکی دوور بێت".