سەرچاوە ئاوییەکان: پلانی پاراستنی ئاوی خواردنەوە لە چوار پارێزگا راگەیاند

ناوخۆ
  • 15-04-2022, 13:14
  • +A -A

    بەغدا/ INA 

    ئەمرۆ ھەینی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ئەولەویاتی پلانی کشتوکاڵی بۆ وەرزی هاوینی داهاتوو خستەڕوو و هاوکات ئاماژەی بەهەوڵەکان بۆ پاراستنی رێژەی ئاوی خواردنەوەو باخچەکان کرد لە چوار پارێزگا. 
    حاتم حەمید، بەڕێوبەری گشتی سەنتەری نیشتیمانی  سەرچاوەکانی ئاو بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی 
    ڕاگەیاند"کێشەی کەمی ئاو بۆ ساڵی سێیەم یەک لە دوای یەک بەردەوام دەبێت لە ئەنجامی کەمی داهاتی ئاو"،
    ئاماژەی بەوەکرد کەبەڕێوەبردنی سیستمی کۆگاکانی وەزارەتی لە حەوزی دیجلە و فورات وایکردوە کە ئەولەویەتی بدرێت بە ئاوی خواردنەوە و باخ و خەرجی ژینگەیی و پلانی کشتوکاڵی زستان و هاوین بۆ ساڵانی ڕابردوو.
    وتیشی: پێشبینی دەکرێت هاوینی داهاتوو قورس بێت، بەڵام هەوڵەکان بەردەوامن لە پاراستنی ئاوی خواردنەوە و باخەکان و هەروەها ئامادەکردنی پلانێکی هاوینە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ لە ڕێگەی خەزێنەی ئاوەوە کە لە بەنداوەکاندا هەیە
    ئەوەشی وت: "پرۆژەی ئاوی بێهودە پارێزراوە، چونکە ئەولەویەتی هەیە بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگاکانی بەسرە و ناسریە"،
    ھەروەک وتیشی: "پاراستنی پشکی بەنداوی حەمرین بەتایبەتی کە کەمی ئاوەکە لە داهاتی ڕووباری دیالە لەلایەک و بڕینی ئاوی ئێران لە لایەکی دیکەوە کە بووە هۆی کەمبوونەوەی خەزێنەی ئاو بۆ بەنداوەکە"
    لەگەڵ ئەوەشدا هەمان ئاستی خەزێنە بۆ ساڵی ڕابردوو لەلایەن بەنداوەکانی حەمرین و دەربەندیخانەوە لەسەر بنەمای خەزێنەی بەردەست بەڕێوەدەبرێت و بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی پاراستنی ئاوی خواردنەوە و باخەکانی ئاودانی پارێزگای سلێمانی و دیالە
    حەمید، وتیشی: "پلانی کشتوکاڵی بۆ هاوینی داهاتوو جەخت لەسەر ئەو بەروبوومانە دەکاتەوە کە بڕێکی کەم ئاو دەخۆن"
    ئاشکراشیکرد: "وەزارەتی کشتوکاڵ پێشنیاری هەیە و کاردەکات بۆ ئەوەی ئاوی پێویست لە خەزێنەی ستراتیژی  لە بەنداو و عەمبەرەکاندا هەیە کۆببینەوە"