بەغدا / INA
بانکی نێودەوڵەتی بووژانەوەی ئابووری عێڕاق بە داتا ونمرە ئاشکرا دەکات و پێشبینیش دەکات کە کۆی گەشەسەندن بۆئەمساڵ بگاتە( ٩؛٨٪) .
بانکی نێودەوڵەتی لەڕاپۆرتێکدا
کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی (INA) بەدوداچوونی بۆکرد
ڕایگەیاند کە ئابووری عێڕاق دەستیپێکردووە وردە وردە بەرەوباشی هەنگاودەنێت لەو گورزانەی کەبەری کەوتن پاش قەیرانی کۆڕۆناو گرانبوونی نەوت چاک دەبێتەوە ، ڕوونیشی کردەوە کە بووژاندنەوەی کەرتی
نەوت وکەرتەکانی دیکە کەوتونەتە سەرڕیسکی راستی خۆیان بۆگەیشتن بەئاستەکانی پێش پەتای کۆڕۆنا. هەروەها وتی کە بەرزبوونەوەی
نرخی نەوت دەبێتە پاڵپشتێک بۆ گەشەسەندنی ئابووری ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدامەترسی لە کۆڕۆنا و گۆڕانکاری کەش و ژینگەو مەترسیەکانی جیۆسیاسی ئەمنیەکان هەر لەئارادایە .
هەروەها بانکی ناوەندی لە ڕاپورتەکەی خۆیدا وتی :کە خەمڵاندنەکانمان ئاماژەەوە دەکەن کە تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی بەڕێژەی (٣؛١٪) لەساڵی (٢٠٢١)بەرزبووەتەوە ئەویش پاش کشانەوەیەکی خێرا بەڕێژەی (٣؛١١٪)لەساڵی (٢٠٢٠)
کەئەوکاتە گەشانەوەکە بەشێوەیەکی سەرەکی پشتی
بە کەرتی نانەوتی بەستبوو کەبەڕێژەی (٦٪) لەماوەی نۆمانگی ساڵی (٢٠٢١)گەشەی کرد .لەکەرتی کشتوکاڵیشدا بانکی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەدا کە ئەم کەرتە کشانەوەیەکی بەخۆوە بینیوە بەڕێژەی (٥؛١٧٪)و(٨؛٣٦٪) ئەویش لەبەر وشکەساڵی ونەبوونی وزە بەرزبوونەوەی نرخەکان لەسەرئاستی جیهان ،بەمشێوەیە ئاستی بەرهەمی نەوت بەڕێژەی (٤٪)کەمتر بووەوە چونکە عێڕاق ئاستی بەرهەمهێنانی خۆی بەگوێرەی ڕێکخراوی ئۆپک رێکخست وئیدی ڕادەی هەڵاوسانی شتی وسەرەکی لەساڵی (٢٠٢١) بۆ (٦٪)و(٦؛٦٪)بەرزبووەوە ئەویش پاش نزمبوونەوەی بەهای دراو بەڕێژەی(٢٣٪).
هەروەها بانکەکە ڕوونی کردەوە
کە پاش بەرزبوونەوەی ارخی نەوت پێشبینیەکانی ئابووری عێڕاق باشتر بوونەکەلەوانەیە بگاتە (٩؛٨٪)ئەویش لەگەڵ تەواوبوونی پشکی ئۆپک.
وتیشی کەپێشبینی دەکرێت کە گەشەسەندن بەردەوام بێت وبگاتە ڕێژەی (٧؛٣٪) و بەرهەمهێنانی نەوتیش مامناوەندبێت .