كه‌شناسی" پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌ و ئاستی تۆزیش زیاتر ده‌بێت

ناوخۆ
  • 15-04-2022, 11:03
  • +A -A

    به‌غداـ INA


    ده‌سته‌ی گه‌شناسی ئه‌مڕۆ هه‌ینی پێشبینیه‌كانی خۆی بۆ ره‌وشی كه‌ش وهه‌وای رۆژانی داهاتوو راگه‌یاند وپێشبینی كرد كه‌پله‌كانی گه‌رما له‌ وڵات به‌رز ببنه‌وه‌ و ئاستی تۆز و خۆڵیش زیاتر ببێت.

     له‌به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ستی كه‌شناسی كه‌كۆپیه‌ك به‌ده‌ه‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌توو هاتووه‌" كه‌ش وهه‌وای سبه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ له‌سه‌رانسه‌ر وڵات  ساماڵه‌ له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ندێك هه‌ور ، هه‌روه‌ها له‌ناوچه‌ی ناوه‌راست پله‌كانی گه‌رما تۆزێك به‌رزده‌بنه‌وه‌ و له‌هه‌ر دوو ناوچه‌ی باكوور و باشوور نزیك رۆژانی پێشووتر ده‌بن.

     هه‌روه‌ها وتی" كه‌ش وهه‌وای رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌سه‌ر انسه‌ری وڵات ساماڵ له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ندێ هه‌ور و له‌ناوچه‌ی ناوه‌راست به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژانه‌ی پێشووتر ده‌بیت و له‌ناوچه‌ی باكوور پله‌كانی گه‌رماش تۆزێك به‌رزده‌بنه‌وه‌ به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باشوور وه‌كوی خۆی ده‌مێنه‌وه‌. 

     سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی رۆژی دووشه‌ممه‌ش راگه‌یاند له‌سه‌رانسه‌ر وڵات به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژانی پێشوو ساماڵ و هه‌ندێك هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش تۆزێك به‌رز ده‌بنه‌وه‌.

     بۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌بێت به‌ڵام پله‌كانی گه‌رما تۆزێك زیاتر روو له‌به‌رزی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌كو چۆن له‌خشته‌كانی خواره‌وه‌ دا هاتووه‌.