به‌دواداچوون ـ INA
وڵاتی چین راگه‌یاند چه‌ند مانۆرێكی سه‌ربازی فروان له‌ناوچه‌ی تایوان ئه‌نجامده‌دات وه‌كو رهدێك بۆ كاره بێزاركه‌ره‌كانی ئه‌م دواییه ئه‌مریكا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری چین روونیكرده‌وه كه سوپای وڵاته‌كه‌ی چه‌ند مانۆرێكی سه‌ربازی ئاسمانی و ده‌ریاوانی له‌ناوچه‌ی تایوان ئه‌نجام ده‌دات و ئاماژه به‌وه‌شی كرد كه ئه‌م مانۆرانه بهرسڤێكه بۆ ئاماژه خراپه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌پرسی تایوان.
وه‌زاره‌تی به‌رگری چین له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی" له15 نیسان له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی فه‌رمانده‌ی شه‌ڕكه‌ری سوپایی رزگاركه‌ری چینی، مه‌شق و راهێنانی هاوبه‌ش ده‌كات بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاماده‌باشیه‌كانی ژماره‌یه‌ك له‌لقی هێزه‌كانی له ناو ده‌ریا و ئاسمان له ده‌ریا چنی رۆژهه‌ڵات و ده‌وروبه‌ری تایوان، هه‌روه‌ها چه‌كی گران له‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه به‌شداری له‌م مانۆرانه ده‌كات.
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه ته‌كیدی كرده‌وه ئه‌م رێكاره سه‌ربازیانه وه‌كو بهرسڤێكه بۆ كاره هه‌ڵه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌پرسی تایوان.
راوێژكای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریكا چیك سوله‌یڤان دوێنی راگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی هه‌موو رێكاره به‌رده‌سته‌كان ئه‌نجام ده‌دات بۆ رێگریكردن له‌گه‌راندنه‌وه‌ی تایوان به‌هێزه بۆ سه‌ر چین.
هه‌روه‌ها سوله‌یڤان له‌كاتی به‌شداریكردنی له‌كۆنگره‌ی یانه‌ی ئابووی له‌واشنتۆن ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه‌سیاسه‌تی گشتی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌موو رێكاره بهردهستهكانه بۆ گه‌ره‌نتیكردنی نه‌گه‌راندنه‌وه‌ی تایوان بۆ سه‌ر چین به‌رێگای هێزه‌وه.