بەغدا_(INA)
ئەمڕۆ پێنجشەممەحکومەتی عێراق سەرەخۆشی لەخەڵکی میسر کرد بەبۆنەی گیانلەدەستدانی قوربانیانی ڕوداوە تراژیدییەکەی پارێزگای ئەسوان
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند: "حکومەتی عێراق بە قوڵترین هاوخەمی و سەرەخۆشی لە گەلی برای میسر و سەرکردایەتی میسر بە سەرۆکایەتی عەبدولفەتاح سیسی، گیانلە دەستدانی قوربانیانی ئەو ڕووداوە تراژیدییەی کە لە پارێزگای ئەسوان-ی باشووری میسر ڕوویدا.
وتیشی: "حکومەتی عێراق سوود لەم بۆنەیە وەردەگرێت بۆ دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان و گەیاندنی تەواوی دەربڕینی بەشداری کردن بە خەمەوە بۆیان، بە هیوای ئەوەی کە ئارامی و خۆڕاگری و ڕەحمەتی جوان بۆ قوربانیان بهێنێتە خوارەوە ومیسریش لە خۆشی و تەبای و ئەمانە بهێڵێتەوە.
ڕۆژی چوارشەممە، لەکاتێک پاسێکی گەشتیاری و ئۆتۆمبێلێک لە پارێزگای ئەسوان لە باشووری میسر بەیەکدایاندا، دە کەسی گیانیان لەدەستدا و ١٤ کەسیش برینداربوون لە نێوقوربانییەكاند چوار فەرەنسی و یەك بەلجیكی هەبوون.