بەغدا INA
ڕۆژی هەینی پارێزگای زیقار میوانداری پاڵەوانێتی قیسارە (هاڕپ) شەتڕەنجی نێودەوڵەتی دەكات كە لەلایەن فیدراسیۆنی لقی زیقار بەهاوكاری یانەی شەتڕەنجی قیسارەی پسپۆڕ بەڕێوەدەچێت.
زافر عەبدولئەمیر، سەرۆكی فیدراسیۆنی ناوەندی شەتڕەنجی عێراق ئەمڕۆپێنجشەممە بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA) گوت: پاڵەوانیەتی قیسارە یەكێكە لە گرنگترین ئەو پاڵەوانیەتییانەی كە فیدراسیۆنەكەی سەرپەرشتی دەكات و لەلایەن فیدراسیۆنی شەترەنجی نێودەوڵەتی بڕواپێكراوە و تۆماركراوە.
وتیشی: پاڵەوانیەتییەكە بەشدارییەكی بەرفراوان دەبینێت دوای ئەوەی ژمارەیەكی زۆر ڕەزامەندی خۆیان دەربڕیوە بۆ بەشداریكردن،و وتیشی: پاڵەوانیەتییەكە دەرفەتێكی باش دەبێت بۆ باشتركردنی لێهاتوویی یاریزانە گەنجەكان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی و هەروەها بەدەستهێنانی خاڵ و ژمارە،چونكە بە پاڵەوانیەتی برواپێكراو هەژمار دەكرێت.