یانەی تەڵەبە: بەنیازین بۆ گەڕانەوەی رەچاوكردنی خۆمان بەرانبەر زاخۆ

وەرزش
  • 14-04-2022, 11:29
  • +A -A

    بەغدا    INA
    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی یانەی تەڵەبە ئەحمەد حەكیم تەئكیدیكردەوە كەیاری یانەكەی بەرامبەر زاخۆ ئەمڕۆ لەگەڕی 27ی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق تۆڵەسەندنەوە و وڵامدانەوە و گێڕانەوەی رەچاوكردنە،بەتایبەتی لە یاری چوونی خولی نایاب و جامی عێراق.
    حەكیم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: یانەكەی دوا یەكەی  مەشق و ڕاهێنانی لە یاریگای زانكۆی بەغدا تەواو كردووە لە ئامادەكاری بۆ ڕووبەڕووبونەوەی زاخۆ،مەشق وراهێنانەكەش بەئامادەبوونی تێكڕایی یاریزانەكان بوو،هەروەها هاندەرێكی زۆر ئامادەبوو بۆ پاڵپشتی یانەكە.
    ئەلحەكیم ئەوەشی خستەڕوو كە  ستافی تەكنیكیی ئەنیق بەڕابەرایەتی ڕاهێنەر ئەنەس مەخلوف بەدوای بەردەوامبوونی ئەنجامە ئیجابییەكانن سەرەڕای ئەوەی لە گەڕی پێشوو یەكسان بووین،ووتیشی : یاریزانەكان سوورن لەسەر پێشكەشكردنی ئاستێكی باش كە شایستەی ئەنیق بێت و گێڕانەوەی رەچاوكردن لە یاری چوون كە یانەی زاخۆ یارییەكەیان بردەوە،هەروەها تۆڵە سەندەنەوە لە زاخۆ وگێڕانەوەی رەچاوكردن لە یاری جامی زاخۆ كە یارییەكە ئەنیقی لە پێشبڕكێیەكە دوورخستەوە و زاخۆ سەركەوت.
    یانە تەڵەبە بەدەست پێكانی یاریزانان دەناڵێنێ بەتایەبەتی ئامادەنوونی مۆرتەزا عەلی وپیشەگەری سەنیگالی ئیدریس نیانك.