بەغداد -INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە حاكم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تەئکیدیکردەوە کەدروستبوونی قەیرانی سوتەمەنی و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان لەمانگی ڕەمەزاندا بەئامانجگرتنی هاوولاتیانە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیاندراوێكدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی كۆپییەكی دەست كەوت تیدا هاتووە،: "زاملی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی فراوان کردووە". بە ئامادەبوونی ستافی پێشکەوتووی وەزارەتی نەوت و بریتین لە بریکاری دابەشکردنی گاز و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی ناوڕەاست و باشوور و باکور و دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان و بەشداری ژمارەیەک لە جێگران و ڕاوێژکاران و نوێنەری خاوەن وێستگە مەدەنییەکان بەڕێوەچوو.
زاملی لە راگەیەندراوەکەدا وتی: "ئەم میواندارییە لەسەر داوای ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران هات بۆ سەرۆکایەتی، بۆ زانینی هۆکارەکانی قەیرانی کەمی سووتەمەنی ئەم دواییە و بەرزکردنەوەی نرخی هەندێک بەروبومە نەوتییەكان ".
وتیشی: "کاتی دروستبوونی ئەم قەیرانە و قەیرانی پێشووی بەرزبونەوەی نرخی خۆراک لە وڵاتدا بەتایبەتی لەم مانگە پیرۆزەدا، ئامانجێکی ڕاستەوخۆی هاوڵاتیانە، بۆیە لای زۆربەمان پرسیار دروست بووە.
وتیشی: "ئەنجومەنی نوێنەران پشتگیری لەوەزارەتەکان و دەزگا خزمەتگوزارییەکان و دامەزراوە بەرهەمدارەکانی پەیوەندیدار بەژیانی خەڵک دەکات و ئێمە بە هیچ شێوەیەک قبوڵیان ناکەین ببنە هۆکاری کێشە یان قەیران" .
هەروەهاداوای پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی کرد لەنێوان وەزارەتی نەوت و زانکۆی ئەندازیاری نەوتی بەغدادو بەسەرپەرشتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دیاریکردنی هۆكاری کەمی ئەو بەرهەمەی کەبۆ ڕووەکەکان دابینکراوە و میکانیزمێکی دادپەروەرانە بۆ هەموو لایەنەکان بدۆزرێتەوە و وەزارەتی نەوت دەست توانای پرۆسەکردن."
زاملی داوای لەوەزارەتی نەوت کرد میکانیزمێکی ئاسانتر لەگەڵ خاوەن وێستگە مەدەنییەکان پەیڕەو بکات و هانیان بدات بگەڕێنەوە بۆ چالاکی ئاسایی خۆیان و بەرهەمەکە وەربگرن و ئەگەری ناساندنی سیستمی کارتی ئەلیکترۆنی لەناو وێستگەکاندا بۆ بینینی قەبارەی بەکارهێنانی هەر ئۆتۆمبێلێک و بەهەماهەنگی لەگەڵ هاتوچۆی گشتی بۆ زانینی ژمارەی ڕاستەقینەی ئۆتۆمبێلەکان.
هەروەها داوای لەحکومەت و سەرجەمی دەزگا ئەمنییەکان کرد کە کۆنتڕۆڵی دەروازەكان توند بکەن بۆ ڕێگریکردن بەقاچاخبردنی بەرهەمەكانی نەوت بەهۆی جیاوازی نرخی نەوتەوە.