بەغدا – ا ه ع دەستەی نەزاهە و ئەنجومەنی باڵای دادوەری تاوتوێی رێگەكانی پێشخستنی توانای دەزگاكانی چاودێری نیشتمانیان كرد لەگەڵ پتەوكردنی هەوڵەكان بۆ ریشەكێشكردنی گەندەڵی و سەركەوتن بەسەر بەربەستەكانی بەردەمیدا. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە هاتووە، لە كۆبونەوەیەكدا كە بە چاودێری ئەنجومەنی باڵای دادوەری و بە هاوكاری دەستەی نەزاهە لە پەیمانگای پەرەپێدانی دادوەری بەرێوەچوو كە هەر یەك لە پشكنەران و دادوەری لێكۆڵینەوەی سەر بە نەزاهە ئامادەیبوون، بەربەستەكانی بەردەم هەوڵەكان بۆ ریشەكێشكردنی گەندەڵی و ئەو كارانەی كە بڕیارە لە داهاتوودا ئەنجامبدرێت خرانە روو، رۆشناییش خرایە سەر ئەزمونی سەركەوتووی دادگای نەزاهەی بەغدا، لەگەڵ رەچاوكردنی وەك نمونەیەك لەسەرجەم پارێزگاكانی تردا. هەر لە كۆبوونەكەدا كێشە و بەربەستەكانی قۆناغی داهاتوو خرانە روو، بەمەبەستی سەركەوتن بەسەریاندا لەگەڵ پێشنیار و بۆچوون و بیرۆكەكان بەمەبەستی پەیڕەوكردنیان، هەر لە كۆبوونەوەكەدا رێگەكانی پتەوكردنی توانای دەزگا چاودێرییەكان لە ریشەكێشكردنی گەندەڵی تاوتوێكران.