بەغداد-INA
حاكم زاملي جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند قەیرانی سووتەمەنی لەوڵات کۆتایی هات.
زاملی لە ڕاگەیاندراوێكدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بە دەستی گەیشت، "لەگەڵ وەزارەتی نەوت و خاوەن وێستگە مەدەنییەکان ڕێککەوتوون کە بنکەکانی پڕکردنەوە بەڕووی هاوڵاتیاندا بکەنەوە و دەستبەجێ کۆتایی بە قەیرانی سووتەمەنی بهێنین.
وتیشی: "ڕێککەوتنەکە بریتی بوو لە دەستپێکردنەوەی دابەشكردنی سووتەمەنی بەسەر وێستگە مەدەنییەكان قەیرانەكە ناهێڵێت و زامنکردنی هەر کەموکوڕییەک لە پڕۆسەکردن و دابەشکردنی یەکسانی نێوان حکومەت و وێستگە مەدەنییەکان دەبێت.