ڕێككەوتن بۆ ئەنجامدانی یاری دۆستانە لەنێوان عێراق و بەنگلادش

وەرزش
  • 14-04-2022, 17:13
  • +A -A

    بەغدا   INA
    وەزارەتی وەرزش ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند كەڕێككەوتن لەسەر ئەنجامدانی یاریەكی دۆستانەی تۆپی پێ لەنێوان هەڵبژاردەی عێراق و هاوتا بەنگالیەكەی ئەنجام بدرێت.
    بریكاری وەزارەتی وەرزش و لاوان بۆ كاروباری وەرزشی عەبدولرەحمان ئەللویزی چاوی كەوت بە (ئەمدی فزوڵ باری)  باڵیۆزی بەنگالی لە بەغدا، لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتووە : هاتووە، ئەمدی فزوڵی باری، باسی ئەو بڕگە سەرەكییانەی كرد كە لە ڕێككەوتننامەی هاوبەشی وەرزشی نێوانیان ئەنجامدراوە،بە ئامادەبوونی راوێژكاری وەزارەت بۆ كاروباری لاوان و بەرێوەبەری گشتی پەیوەندییەكانی وهاریكاری نێودەوڵەتی  عەلی سەلمان.
    لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئامادەكاریی بۆ ئاهەنگی وەرزشی نێوان هەردوو وڵات لە مانگی تەموزدا كراوە و بە بۆنەی 50 هەمین ساڵیادی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوانیانەوە كە یاری تۆپی پێی نێوان هەردوو هەڵبژادەی عێراق و بەنگلادیش لە بەغدا بەرێوەدەچێت ولەگەڵ چەند یارییەكی تاك كە بەنگلادیش لەم یارییانە بەناوبانگە، وەك كابادی و كرێكت.
    بەپێی راگەیەندراوەكە، یاداشتی هاوكاری وەرزشی ئاڵوگۆڕی ئەزموونی وەرزشی و كامپی ڕاهێنان و یارییە دۆستانە لەخۆدەگرێت.