بەغداد -INA
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران حەمید نەعیم غەزی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو ڕێنمایی لەسەر ناوچە كازمییە و ئەعزەمییە لە بەغدای پایتەخت دەكرد.
غەزی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕاگەیاند: "پلانەکە بریتی دەبێت لە گەشەپێدانی کازمییە، کە شوێنێكی پیرۆزە بۆ شاندی فەرمی و سەردانیکەرانی هەموو جیهان دەبێت
جەختیشیکردەوە" دانانی ئەولەویەتی لەدیاریكردنی پرۆژەکاندا، وەک گەراجی فرە چین، بەروپێشبردنی ژێرخانی ناوچەكە، و گرنگی دان سەۆزكردنی باخچەكانی.
وتیشی: "پێویستە سەرنج و گرنگی تەواو بدرێتە كۆڕنیش و شوێنی كاتبەسەربردن و زیادکردنی ئاسانکاری گەشتیاری بۆ شارەکە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: پێویست دەکات هەماهەنگی لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئەمانەتی بەغدا بکرێت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ژێرخانی ئابووری و ڕێگاوبان و پردەکان لە كازمییە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمەکانی پەرەپێدانی نەخشەڕێگایەک بۆ گەشەپێدانی شاری ئەعزەمییە و گرنگییە ئایینی و مێژووییەکەی و بەئامادەبوونی کارگێڕان و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی شارەوانی وئەمانەتی بەغداد بۆ دانانی پلانێكی بۆ كۆبونەوەی داهاتوو.