هەولێر - INA
بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی گرفتی كەمئاوی لە پارێزگای هەولێر و ناوچەكانی دەوروبەری بڕیاردرا ١٣٨ بیری ئاو خواردنەوە لەو ناوچانە لێبدرێت و كارەبای ٢٤ كاتژمێریش بۆ بیرەكان دابینبكرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەوالێ عێراقی كەوت تیدا ئاماژە بەوە كرا:" ئەمڕۆ پێنجشەممە هەریەك لە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، كەمال محەمەد وەزیری كارەبا و ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر كۆبوونەوەیەكی باڵایان بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی لە وەرزی هاوین-دا لە پارێزگای هەولێر ئەنجامدا و تێیدا ژمارەیەك بڕیاری گرنگ دەركرا" . ئەوەشیخستەڕوو:" لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بە دروستكردنی ژورێكی ئۆپراسیۆن بە هاوبەشی لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی كارەبا و پارێزگای هەولێر، كە دەسەڵاتی تەواوی بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لە كێشەكانی پارێزگای هەولێر دە
لە بڕیارەكاندا هاتووە"138 بیری ئاوی خواردنەوە لە هەولێر و دەوروبەری لێدەدرێت و كارەبای 24 كاتژمێری بۆ دابیندەكرێت، سەڕەڕای دابینكردنی بودجە بۆ كاتی فریاكەوتن".
هەروەها بڕیاردراوە، بە نەهێشتنی زێدەڕویی سەر تۆڕەكانی ئاو و كارەبا لەگەڵ گرتنەبەری چەند ڕێكارێكی دیكە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كەم ئاوی.