بەغدا INA
یانەی قوە جەوییە بە دوای ڕاستكردنەوەی رێڕەوی خۆیدا دەگەڕێت كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سێیەمین گەڕی خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا لە یاریگای مەلیك فەیسەڵ بن فەهد لە شاری ڕیازی سعودی بەرێوەدەچێت
سقوڕ تووشی دۆڕانێكی چاوەڕوان نەكراو بوو لەگەڵ یانەی مۆمبای هیندستانی، كە وەك شۆكێك بوو بۆ هاندەرانی قەڵا شینەكان،چونكە باڵای دەستی یانەی قوە جوییە لەگەڵ مۆمبای زۆر لەپێشتر بوو،چونكە یانەی هیندییەكە لەتیپە بێهێزەكانی گروپی دووەم هەژماردەكران،سەرەتای یارییەكانی سقوڕ زۆر نایاب بوو كاتێك لەیاری یەكەم سەركەوتن بەسەر یانەی جەزیرەی ئیماراتی.
عەلا محەمەد، بەڕێوبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی یانەی قوە جەوییە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ستافی مەشقكردن داوایان لە یاریزانەكان كرد كە زاڵ بن بەسەر ئەو هەڵە تاكەكەسیانەی كە لە یاری پێشوودا ڕوویانداوە بە تایبەتی لە لایەنی بەرگری.
محەمەد، وتیشی: یارییەكەی ئەمڕۆمان بەرامبەر شەبابی سعودی زۆر گرنگ و بەهێزە، چونكە یانەكانی سعودیە لەو خولانەدا ئەزمونیان هەیە جگە لەوەی یانەی پێشكەوتوون، ئەمەش بە بەڵگەی ئەوەی كە هەڵبژاردەی سعودییە دووبارە بۆ مۆندیال سەركەوت ودواین سەركەوتنیشی مۆندیالی قەتەڕی 2022 بوو.
محەمەد، وتیشی: سقوڕەكان سوورن لەسەر ئەوەی قەرەبووی ئەنجامی پێشوو بكەنەوە ، بە ئەنجامێكی ئەرێنی و دەركەوتنێكی باش ونمایشێكی باشتر دەركەونەوە،كە دەكرا لە یاری مۆمبای هیندی باشتر بوونایە تووشی ئەم دۆڕانە نەبوونایە كە بە ئەنجامی 2-1 یارییە بە كۆتا هات.